٢ تەمووز ٢٠٢٣ - ٢٢:٤٢
دەستپێکردنەوەی پێوەندی ئێران و میسر زۆر گرینگە

عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری کاروباری نێودەوڵەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەگفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە جەختی کرد: پێوەندی ستراتیژیکی نێوان، ئێران ،چین و ڕووسیا وردە وردە خەریکە پێک دێت.


ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا لە ئاستی ستراتیژیکە و کێشەکان لە هەندێک پرس و بابەت، کاریگەری نەرێنی لەسەری دانانێت.

ویلایەتی هەروەها هاوپەیوەند بە پرسی پێوەندی نێوان تاران و قاهیرە وتی: دەستپێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ میسر گرینگە و دەبێتە هۆی پێکهاتنی هاوسەنگییەکی نوێی ناوچەیی بە ئامادەبوونی عەرەبستان.

342/